گۆران شاخه‌وان
هه‌رگیز مه‌نووسه، یان كه نووسیت، هه‌ویرى نووسینه‌كانت به ئاوى ڕاستگۆیى بشێله. نووسین حیله‌ى ئه‌سپى قه‌ڵه‌مه، ئه‌گه‌ر ئه‌سپى قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له حیله كه‌وتووه وا باشتره چى زووتره ده‌ست له نووسین هه‌ڵبگریت. زۆربه‌ى نووسینه‌كان كه‌سێك نیه بیان خوێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌س نییه بیانخوێنێته‌وه، ئه‌وه هه‌ڵه‌ى خۆته، تۆ كه تواناى ئه‌وه‌ت نیه به زمانێكى پاراو بنووسیت و به ئاسانى باسى كێشه‌ى ئاڵۆز بكه‌ى، كه بۆت جێبه‌جێ ناكرێت به شێوازێكى خۆرسك بنووسیت خۆت مه‌كه به گاڵته‌جار! واز له نووسین بهێنه!
پێویسته له‌وه ئاگادار بیت نووسین له ڕۆژنامه‌دا كه ڕووى ده‌مى له زۆر بهیه جیاوازه له نووسین له كتێبێك دا. ئه‌مڕۆ هه‌ركه‌سێك ئه‌بینین ده‌ست ده‌كات به نووسین له زۆربه‌ى ڕۆژنامه و سایته‌كانیش نووسینه‌كانى بڵاوده‌كرێنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى نووسینه‌كه‌ش بخویندرێتهوه كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت و ئه‌خلاقى ئێمه ده‌گونجێ، یان بزانن كه نووسینه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك سنوورداره. قه‌ت هانا بۆ هه‌ست برینداركردن مه‌به! ئه‌وانه‌ى ده‌خوازن له رێى هه‌ستى خه‌ڵكه‌وه ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن كه‌سانى ناساغن و ئه‌گه‌ر توانایه‌كیشیان هه‌بێت ئه‌وا له كیس خۆیانى ئه‌ده‌ن. هه‌ر نووسینێك شتێكى نوێ نه‌خاته سه‌ر نووسینه‌كانى پێشووت بڵاومهكهوه. تكایه ئه‌گه‌ر نووسین ئامانجت نیه، وا چاكتره ده‌ست له نووسین هه‌ڵگریت و خۆت به شتێكى تره‌وه خه‌ریك بكه.
تۆش كه نووسینێكت نه‌خوێندۆته‌وه ڕاسته‌وخۆ گومانى خراپ به نووسه‌ر و به‌خه‌ڵك مه‌به. ئاخر كوردستان هه‌رێمێكه تێیدا هاوڵاتیان به یه‌ك چاو سه‌یرى گوتار خوێنێك و نووسه‌رێك یان پێشنوێژكارێك و كرێكارێك ده‌كه‌ن. مه‌لاش وه‌ك هه‌ر توێژێكى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگه كه‌سانى به رێزن، به‌ڵام هه‌میشه راستى له كن وان نییه.
نووسه‌ر هه‌رده‌م به خه‌یاڵه بنووسێت، ئه‌گه‌ر شوێنێك بۆ كرێ له دڵى نووسه‌ردا هه‌بێت ئه‌وا به نووسینى ده‌دات نه‌ك به هیچى دیكه، چونكه نووسه‌ر ته‌نها خه‌یاڵى لاى نووسینه و ته‌نیا جارێك ئاشق ئه‌بێت ئه‌ویش ئاشقى ووشه‌یه. ئه‌وه‌ى سرنجى من ڕاده‌كێشێت ئه‌وه‌یه له زۆربه‌ى ڕۆژنامه‌كان چه‌ند گۆشه‌یه‌ك هه‌یه بۆ نووسین هه‌ر كه‌سێك ڕاست ئه‌بیته‌وه ده‌ست ده‌كات به نووسین ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى وێنه و ناوى له‌سه‌ر رۆژنامه و خه‌ڵكى دا بڵاوببێته‌وه بیر له‌وه ناكاته‌وه چه‌ند كه‌س نووسینهكهى ئه‌خوێنێته‌وه، تا چه‌ند شتێكى باس كردووه كه پێشتر باس نه‌كرابێت. خوانه‌كات ڕووداوێك له هه‌رێم ڕوبدات هه‌ر كه‌سه‌و لاى خۆیه‌وه له ئه‌نترنێت یان له‌سه‌ر ڕووى ڕۆژنامه‌كان هه‌ڵده‌ستن به شیكردنه‌وه‌ى ڕووداو پێشبینیكردن بۆ ئاینده، وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌یه‌ك و رۆژنامه نووسێكى خاوه‌ن ئه‌زموون مامه‌ڵه ده‌كات.
ئازیزم وامه‌زانه نووسین پیشه‌یه‌كه له وهستایهكهوه فێرى ببیت توانایه‌كه به‌هۆى ئه‌زموونى ژیانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت، ئه‌وه ڕاست نیه كه ده‌گوترا نووسین تا درۆى زێترى تێدابێت جوانتره، هه‌ندێكیش ئه‌ڵێن تا نووسین درێژتر بێت سرنجى خه‌ڵك زیاتر ده‌بات، بۆیه هه‌ر زۆرێك له ئێمه ده‌ست به نووسین ده‌كات تا لاپه‌ره‌ى رۆژنامه پڕده‌كات، به‌ڵام كه كه‌سێك خوێندیه‌وه نازانى باسى چى ده‌كات مه‌به‌ستى ئه‌و نووسینه‌ى له كوێیه، ته‌نیا سهرفكردنى مه‌ره‌كه‌ب و پیسكردنى ئه‌م په‌ڕه سپیه‌یه. كه ده‌نووسیت، پێویسته هه‌ر ڕسته‌یه‌كت تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت وه‌ك ده‌نكه شقارته‌یه‌ك مۆمى نووسینه‌كه‌ت دابگرسێنێت، پێویسته به ته‌واوى به‌سه‌ر زمانى دایكتدا زاڵ بیت، ده‌رباره‌ى ئه‌و شتانه بنووسیت كه خوێنه‌ر چاوه‌رێیان ناكات، هه‌رده‌م به نووسینه‌كانت خوێنه‌ر ئارام بكه‌یته‌وه نه‌ك هانى خه‌ڵك بهى و ده‌روونیان بریندار بكه‌ى، هه‌رده‌م به ڕوونى باسى شتى قووڵ بكه و به ساكارى له‌سه‌ر شتى ئاڵۆز بدوێ.
(ئه‌وه‌ى گوتوته، مه‌به‌ستت نه‌بووه بیڵێیت، ئه‌وه‌ى كه مه‌به‌ستته بیڵێیت، تواناى ئه‌وه‌ت نیه بیڵێیت ئیدى ده‌ست له نووسین هه‌ڵگره، چاكتره).