شوان سهرابی
به تێڕوانینی هه‌مووان رۆشنبیری مافی مرۆڤ پێوه‌رێكی راسته‌قینه‌یه بۆ هه‌ر پێشكه‌وتنێك و ئیستراتیژییهتێكی گه‌شه‌پێدان. پته‌وكردنی ئه‌و مافی به ئامانجێكی گشتی ده‌ژمێردرێت بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵێكی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه ناكرێت هه‌ر هۆكارێكی ئاشته‌وایی نهگرترێتهبهر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی.
له راستیدا هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه فێری مافی مرۆڤ بێت و بڵاوی بكاته‌وه، حكوومه‌ت لێی به‌رپرسیاره و به‌رپرسیاره‌تییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه بنه‌ماكانی ئه‌و مافه به هاووڵاتیانی بناسێنێت و بیپارێزێت و رۆشنبیری له باره‌یه‌وه بڵاوبكاته‌وه.
به‌های مافی مرۆڤ به‌رهه‌می كارلێككردن، په‌یوه‌ندی شارستانی و رۆشنبیرییه‌كانی درێژایی مێژووه، دروێنه و خه‌باتی هه‌موو گه‌لانه دژی هه‌موو جۆره زوڵم و سته‌مێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كییه به‌و مانایه موڵكی ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و هه‌یه له نێوان مافی مه‌ده‌نی و سیاسیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئه‌وانی دیكه‌وه و ئه‌مانه پشت به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستن و لێك جیانابنه‌وه.
مافی ئافره‌ت به‌شێكی ره‌سه‌نه له بڕگه‌كانی مافی مرۆڤ. هه‌روه‌ك تایبه‌تمه‌ندی رۆشنبیری و شارستانی یه‌كێكن له مافه‌كانی مرۆڤ، چونكه به‌مانه مرۆڤ هه‌ست به سه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌كات و به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و هه‌ست ده‌كات و هۆشیاری ئه‌وه‌ی له لا دروست ده‌بێت، كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تی یه‌ك چاره‌نووسیان هه‌یه و هیچ پاساوێك نادۆزێته‌وه ئافره‌تی پێ فه‌رامۆش بكات، یان ئه‌وی تر فه‌رامۆش بكات به هۆی هه‌ر پێوه‌رێكی ئایینی، یان رۆشنبیری، یان سیاسیی، یان درێخی كردن له پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له وڵاتی ئێمه‌دا هێشتا په‌روه‌رده و فێركردنی مافی مرۆڤ له سه‌ره‌تادایه و له‌مباره‌یه‌وه پێویست به ئاماده‌كردنی بنچینه‌یه‌كی په‌رله‌مانی و یاسایی و رێكخراوه‌یی هه‌یه. بۆیه له له كاتی ئێستادا بابه‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی مافی مرۆڤ بایه‌خی خۆی هه‌یه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان و دوا رۆژی نه‌وه‌كان به‌و پێیه‌ی مافی مرۆڤ بۆته گۆشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بنیاتنانی كۆمه‌ڵ و به‌رده‌وام بوونی.
به‌ڵام مه‌به‌ست له فێربوونی مافی مرۆڤ چییه؟
گوزارشت كردن له فێربوونی مافی مرۆڤ، واته باسی گرتنه‌به‌ری هه‌موو هۆكارێكی فێربوون ده‌كات، كه ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی زانیاری و كارامه‌یی و به‌هاكانی مافی مرۆڤ. فێربوونی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه وا له كه‌سی فێر بوو بكات فێری ماف و بنه‌ماكانی بێت، به گشتی ره‌چاونه‌كردنی گرفت بۆ كۆمه‌ڵ پێكدێنێت، چونكه فێربوونی مانای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگییه له نێوان ته‌نها فێربوون و جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی تاك له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له رووی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باس كران. له‌م سۆنگه‌یه‌وه رۆڵی بایه‌خی خوله‌كانی راهێنان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و چالاكییه‌كانی ماف به گشتی به‌دیارده‌كه‌وێت. په‌روه‌رده‌ی مافی مرۆڤ ئیشێكی په‌روه‌رده‌یی رۆژانه‌ی نه‌فه‌س درێژه له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكاندا. ئامانج لێێ پێگه‌یاندنی هاووڵاتی دوارۆژ و كرانهوهییهتی به‌ڕووی مافه‌كانی و توانای به‌رگریكردن لێی و په‌یڕه‌وكردنی. به‌م شێوه‌یه ئه‌ركی هه‌مووانه به‌بێ جیاوازی. له راستیدا په‌روه‌رده‌ی مافی مرۆڤ بزووتنه‌وه‌یه‌كی فره چوارچێوه‌یه. جه‌وهه‌ری پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه مرۆڤ زانیاری سه‌ره‌كی و پێویستی هه‌بێت له هه‌موو شێوه‌كانی سه‌ركوتكردن و چهوسانهدنهوهیهك و چاندنی هه‌ستی به‌رپرسێتی به‌رامبه‌ر مافی تاك و كۆمه‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان.
رۆشنبیری مافی مرۆڤ به‌ها و ژێرخانی زه‌ینی و ره‌فتار و كولتووری رۆشنبیری و داب و نه‌ریته گونجاوه‌كان ده‌گرێته‌وه. رێزگرتن له مافی مرۆڤ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌ر یه‌ك له تاك و كۆمه‌ڵ و گه‌ل و مرۆڤایه‌تیییه به گشتی به‌و پێیه‌ی كاتێك هه‌ر یه‌كێك خودان سه‌روه‌ری و ئازادی و یه‌كسانی خۆی بێت فاكته‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی مرۆیی و پێشكه‌وتنی وڵات و په‌ره‌پێدانی سامانه ماددی و مرۆییه‌كانی و پته‌وكردنی هه‌ستی هاووڵاتی بوونێكی بێ كه‌موكورتی. دووباره كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و چاوه‌ڕوانی په‌سندكردنی له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌م بنه‌مایانه به ژیانی رۆژانه و رۆشنبیرییه خۆجێییه‌كان ببه‌سترێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت په‌سندكردنی یارمه‌تی په‌یوه‌ندی باش و تێكگه‌یشتن و لێبورده‌یی و یه‌كسانی و سه‌قامگیری ده‌دات. ناكرێت ته‌نها بۆ فێربوون فێری مافی مرۆڤ بن، به‌ڵكو پێویسته به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێش بكرێت.