گۆران سه‌باح
به‌گشتى، عێراق تا ئێسته سه‌تا سه‌ت سه‌لامه‌ت نییه بۆ ژیان. كاره‌با، ئاو و خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده، كه سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تن بۆ مرۆ، له زۆر شوێنى عێراق له قه‌یراندان. سه‌لامه‌تیى رێگاوبان و شته‌كانى تریش هه‌ر باس ناكه‌م. ئه‌مانه واى كردووه عێراقى، به‌تایبه‌تى گه‌نجان، سه‌ر هه‌ڵگرن و چاویان له ژیانى وڵاتێكى تر بێ.
ئه‌وه‌ى له عێراق كۆچ ده‌كا چه‌ندان پۆلن: پۆلێكیان له ترسى دز، میلیشیا، تیرۆریست، پیاوكوژى برسى هه‌ڵدێ. پۆلێكى تریان له‌به‌ر ململانه‌ى مه‌زهه‌بیى سونه-شیعه، كه ئاگرێكه ئیمپریالیزمى روژئاوا خۆشى ده‌كا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆى، ده‌ڕوا. پۆلى سێیه‌م زه‌نگینه و ده‌چێته وڵاتێكى تر بزنس ده‌كا چونكه عێراق كه‌ڵكى بزنس و متمانه‌ى نه‌ماوه. پۆلى چواره‌میان خه‌ڵكه رهشوڕووتهكهیه له‌به‌ر بێكارى و نه‌دارى سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى نادیار ده‌ڕوا. به‌كورتى، له عێراق هه‌موو چینێك ده‌ڕوا: بژارده (نوخبه)ى زانا و رۆشنبیر، هه‌ژار و نه‌دار. ئه‌مه گورزێكى كوشنده‌یه بۆ سه‌ر ته‌ناهیى نیشتمانیى عێراق.
به‌گشتى، كوردستان ئێسته تا راده‌یه‌ك به كه‌ڵكى ژیان دێ. هه‌رچه‌نده كاره‌با، ئاو و خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده، كه سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تن بۆ مرۆ، له هه‌ندێ شوێنى كوردستان هێشتا له قه‌یراندان. سه‌لامه‌تیى رێگاوبان و شته‌كانى تریش هه‌ر باس ناكه‌م. ترسى میلیشیا، دز و جه‌رده، تیرۆریست و پیاوكوژى برسى زۆر كه‌مه له كوردستان. بزنسمانى دنیا رووى له كوردستان كردووه، ململانه‌ى مه‌زهه‌بیى سونه-شیعه نییه، خه‌ڵكى رهشوڕووتیش ئێره‌ى پێ باشتره بۆ كار تا وڵاتێكى بیانى. به‌ڵام، له كوردستان بژارده‌ى زانا و رۆشنبیر ده‌ڕوا. له ناوه‌ڕاستى نه‌وه‌ته‌كان گه‌نجانى كورد له‌به‌ر شه‌ڕى ناوخۆ، بێكارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى كوردستانیان به‌جێ ده‌هێشت. ئێسته دۆخه‌كه جیاوازه: سهرتووى كوردستان به‌ره‌و رۆئاوا ده‌چێ. ئه‌مه گورزێكى كوشنده‌یه بۆ سه‌ر ته‌ناهیى نیشتمانیى كوردستان.
په‌نابه‌رى عێراقى به‌ده‌گمه‌ن دێته‌وه عێراق، به‌زۆر نه‌بێ، واته به‌زۆر دیپۆرت ده‌كرێته‌وه. به‌سه‌تان په‌نابه‌رى كورد به‌ئاره‌زووى خۆى دێته‌وه كوردستان، هه‌رچه‌نده تێیاندا هه‌یه به‌زۆر دیپۆرت ده‌كرێته‌وه.
نموونه‌یه‌ك كه خۆم بینیم له سوید له‌سه‌ر هاتنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى كورد: له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى سوید، هه‌ندێ جنێو و قسه‌ى ناشرینم به زمانى كوردى بیست دواى ئه‌وه‌ى به‌به‌رده‌مى دوكانێكدا تێپه‌ڕیم. گه‌ڕامه‌وه. بینیم سێ گه‌نجى كوردن: كهركوكیێك، سلێمانیێك و ههولێریێك. جنێویان به‌یه‌كترى ده‌دا. لێیان نزیك بوومه‌وه. سڵاوم لێیان كرد و خۆم ناساند. دواى سواڵفه زانیم مشتومڕیان له‌سه‌ر پاره‌یه. به‌هه‌رسێكیان یه‌ك كڕۆنیان پێ نه‌بوو تا جبسێك بكڕن و بیخۆن. 24 سه‌عات بوو نانیان نه‌خواردبوو. له سوید هیچ ئه‌نجامیان نه‌بوو له فایلى په‌ناخوازیدا. بۆیه به ئاره‌زووى خۆیان ده‌گه‌ڕانه‌وه. حكوومه‌تى سویدى كارتێكى پێدا بوون تا له‌باتى پاسپۆرت به‌كارى بێنن تا ده‌گه‌نه‌وه كوردستان. لێیانم پرسى بۆچى ده‌گه‌ڕێنه‌وه. وه‌ڵامه‌كه: “سه‌خیفترین شوێن ئه‌وڕوپا و سویده. ده‌چینه‌وه له كوردستان كار ده‌كه‌ین، زۆر ئهشڕهفتره لێره خزمه‌تى بێگانان بكه‌ین.”